لەناوبردنی دامەزراوەی ژێرزەمینی حیزبۆڵڵا لە باشووری لوبنان
PeyamaKurd - لەناوبردنی دامەزراوەی ژێرزەمینی حیزبۆڵڵا لە باشووری لوبنان
سوپای ئیسرائیل دامەزراوەیەکی گەورەی ژێرزەمینی سەر بە حیزبۆڵڵای لوبنان لە گوندی مەجدل زوون لە باشووری لوبنان لەناوبرد.
بەپێی ڕاگەێندراوێکی هاوبەشی بێنیامین ناتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل، درێژیی تونێلەکە زیاتر لە ٢٠٠ مەتر بووە و بە زیاتر لە ٢٥ مەتر لە لە ژێر گوندەکەدا درووست کراوە.
سوپای ئیسڕائیل ڕایگەیاند کە ئەو دامەزراوەیە لە لایەن حیزبوڵڵای لوبنانەوە بۆ کۆکردنەوە و پاراستن و هەڵدانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە بەرهەم هێنراون و بەشێک بووە لە ژێرخانی ئۆپراسیۆنی ئەو گرووپە لە باشووری لوبنان درووست كراوە.
هەروەها ناتانیاهوو و کاتز ڕایانگەیاندووە، ئیسرائیل پێش لەناوبردنی توونێلەکە ئەمریکا و باڵیۆزی ئەمریکا لە لوبنان لە ئۆپراسیۆنەکە ئاگادارکردووەتەوە.