Cîhan
لەڕووداوی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێک لە سەعوودیە ١٤ کەس گیان لە دەست دا
PeyamaKurd - لەڕووداوی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێک لە سەعوودیە ١٤ کەس گیان لە دەست دا
هەلیکۆپتەرێکی سەر بە کۆمپانیای نەوتی ئارامکۆی سەعوودیە ڕۆژی یەکشەممە لە ناوچەی ڕاس تەنوورە، لە کەنارەکانی ڕۆژهەڵاتی سەعوودیە لە کەنداو کەوتووەتە خوارەوە و ١٤ هاووڵاتی سەعوودیە بەو هۆیەوە گیانیان لە دەست داوە.
لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە مەبەستی دیاری کردنی هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە بەردەوامن.
کۆمپانیای ئارامکۆی سەعوودی دوای نزیکەی چوار مانگ وەستانی نەوتی خاو بە هۆی گرژییە سەربازییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران جارێکی دیکە ڕۆژی هەینی لە تێرمیناڵی ڕاس تەنوورە لە کەندئاو دەستی بە کارکردن و گواستنەوەی نەوت كردەوە.