TR KU SO
FB X
Cîhan

مارک لڤین : دەبێت باوەڕ بكەم کە ڕاپۆرتی ئاکسیووس تا ڕادەیەکی زۆر ساختەیە

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 08 Mayıs 2026 04:06

PeyamaKurd - مارک لڤین : دەبێت باوەڕ بكەم کە ڕاپۆرتی ئاکسیووس تا ڕادەیەکی زۆر ساختەیە

مارک لڤین لە كاردانەوە بە ڕاپۆرتی ئاکسیووس سەبارەت بە ئەگەری ڕێککەوتن لەگەڵ کۆماری ئیسلامی نووسیویەتی: "دەبێت باوەڕ بكەم کە ڕاپۆرتی ئاکسیووس تا ڕادەیەکی زۆر ساختەیە".

ناوبراو ھەروەھا ووتی، ئەگەر ڕاپۆرتی ئاکسیووس تەنانەت لە ڕاستییش نزیك بێت، دەرئەنجامەکەی کارەساتبار دەبێت؛ چوونکە کۆماری ئیسلامی دەمێنێتەوە، گەلی ئێران ڕووبەڕووی سەرکوتی زیاتر دەبێتەوە و حکوومەتی ئیسرائیلیش ڕەنگە لە هەڵبژاردنەکانی ئۆکتۆبەردا بکەوێت.

لڤین نووسیویەتی، لە ناوخۆی ئەمریكادا، پێچەوانەی هەموو  قسەكان سەبارەت بە “ڕێگای دەرچوون" و ڕێککەوتن وەک باشترین دەرئەنجامی سیاسی بۆ سەرۆکكۆمار و کۆمارییەکان، ڕاستییەكی پێچەوانەیە؛ دیموکراتەکان، میدیاکان ئەم ئۆپراسیۆنە بە شکستخواردوو ڕادەگەێنن.

جەختی لەوە کردەوە کە ووردەکارییەکانی ڕێككەوتن، بەتایبەتی چاودێری کردن و جێ بەجێ کردنی، شتێکی چارەنووس ساز دەبێت؛ نەک تەنها لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی و یۆرانیۆمی پیتێنراو، بەڵکوو سەبارەت بە مووشەکی بالیستیکی نێوان کیشوەرەکان و گرووپە نیابەتییەكان و بێ گومان خەڵكی ئێرانیش.

ناوبراو لە درێژەدا ووتی : من لەوە دەست پێدەکەم کە تیرۆریستان درۆ دەکەن و فێڵ دەکەن؛ ئەم تیرۆریستانە ٤٧ ساڵە درۆ و فێڵیان کردووە و بە پشت بەستن بە ئایدئۆلۆژیای ئیسلامی ڕاگەێندراویان، هیچ نیازێکیان بۆ گۆڕانکاری نییە.

ئەو ھەروەها هۆشداریشی دا کە سەرۆکەکانی داهاتووی ئەمریکا  بە لەبەرچاوگرتنی ئەزموونی ڕابردوو و دژایەتییە ناوخۆیی یەكان، بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتن ڕێكاری سەربازی ناگرنەبەر، دژایەتییەكان کە بە ووتەی ئەو تەنیا بە گۆڕانی سرووشتی دێموکرات و نفووزی مارکسیستەكان و ئیسلامییەکان خراپتر دەبێت.

مارک لڤین لە کۆتایی دا ووتی: "بەو هۆکارانەی کە باسم کرد و ھۆكاری زیاتریش، دەبێت باوەڕ بەوە بكەم کە ئەم ڕاپۆرتە تا ڕادەیەکی زۆر ساختەیە."
 

Paylas: