TR KU SO
FB X
Cîhan

موقتەدا سەدر :  بڕیاری دا بە جیابوونەوەی یەکجاری هێزەکانی "سەرایا سەلام" لە ڕەوتەکەی و یەکگرتنی لەگەڵ هێزەکانی دەوڵەتەوە

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 28 Mayıs 2026 06:04

PeyamaKurd - موقتەدا سەدر :  بڕیاری دا بە جیابوونەوەی یەکجاری هێزەکانی "سەرایا سەلام" لە ڕەوتەکەی و یەکگرتنی لەگەڵ هێزەکانی دەوڵەتەوە

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانی شیعە، بڕیاری دا بە جیابوونەوەی یەکجاری هێزەکانی "سەرایا سەلام" لە ڕەوتەکەی و یەکگرتنی لەگەڵ هێزەکانی دەوڵەتەوە

سەدر لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: لەپێناو بەرژەوەندی گشتی نیشتمان و بۆ خۆپاراستن لەو مەترسییانەی ڕووبەڕووی وڵات دەبنەوە، پێویست بوو لەسەرمان جیابوونەوەی یەکجاری هێزەکانی سەرایا سەلام لە ڕەوتی نیشتمانی شیعە ڕابگەێنین و بە تەواوەتی بچنە سەر دەوڵەت و بەرپرسی گشتی پێکهاتە سەربازییەکان

هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە کە دەبێت لایەنە مەدەنییەکانی سەر بەو هێزە بخرێنە سەر دامەزراوەی "بونیان مەرسووس" بەبێ بوونی هیچ بارەگایەک، چەکێک، پۆشاکێکی سەربازی، یان هەر ناونیشانێکی تر

لە کۆتایی بەیاننامەکەیدا، موقتەدا سەدر هیوای خواست سەرجەم پێکهاتەکانی حەشدی شەعبی لە فەرمانی حزبی و مەزهەبی جیاببنەوە، بەتایبەتی دوای ئەوەی چەکەکانیان ڕادەستی دەوڵەت دەکەن، وەک ئەوەی چەندین ساڵ لەمەوبەر ئامۆژگاری کردبوون.

Paylas: