TR KU SO
FB X
Cîhan

میدیاكانی ئێران كوژرانی عەلی لاریجانی، سكرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانییان پشتڕاست كردەوە.

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 18 Mart 2026 09:24

PeyamaKurd - میدیاكانی ئێران كوژرانی عەلی لاریجانی، سكرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانییان پشتڕاست كردەوە

 

میدیاكانی ئێران هەروەها كوژرانی مورتەزا لاریجانی،کوڕی عەلی لاریجانی و عەلیڕەزا بەیات،جێگری ئەمنی سکرتاریەتی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی و ژمارەیەک لە پاسەوانەکانیان لە بۆردومانەکەی ئیسرائیل دا ڕاگەیاند.

سکرتاریەتی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران کوژرانی عەلی لاریجانی سکرتێری ئەنجوومەنەکەی پشتڕاست کردەوە. ئەم دەزگای ئەمنییە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، لاریجانی لەگەڵ یەکێک لە کوڕەکانی بە ناوی مۆرتەزا لاریجانی و هەروەها عەلیرەزا بەیات، جێگری بەرپرسی ئاسایشی ئەنجوومەنەکە و کۆمەڵێک لە پاسەوانەکانی کوژراون. پێشتریش کاربەدەستانی ئیسرائیل ڕایانگەیاندبوو کە عەلی لاریجانی و غوڵامڕەزا سولەیمانی فەرماندەی بەسیجیان لە هێرشێکی ئامانجداردا لە تاران کوشتووە.

Paylas: