Cîhan
میدیاکانی ئیسرائیل : ئیسرائیل لە ئامادەباشی تەواو بۆ ئەگەری دەست پێکردنەوەی شەڕ لەگەڵ ئێران دایە
PeyamaKurd - میدیاکانی ئیسرائیل : ئیسرائیل لە ئامادەباشی تەواو بۆ ئەگەری دەست پێکردنەوەی شەڕ لەگەڵ ئێران دایە
بەگوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی ١٣ی ئیسرائیل، سوپای ئەو ووڵاتە لە ئامادەباشی تەواودایە بۆ ئەگەری دەست پێکردنەوەی شەڕ لەگەڵ ئێران و ئێوارەی ڕۆژی شەممەش ئامادەکارییەکانی خۆی بۆ ئەم ھەوڵە درێژە پێدا.
بە ووتەی بەرپرسێکی باڵای سەربازی ئیسرائیل، هەرچەندە لەگەڵ دەست پێکردنەوەی هێرشەکان بۆ سەر ئێران، ڕەنگە تاران لە سەرەتادا ڕۆژانە دەیان مووشەک ئاراستەی ئیسرائیل بکات، بەڵام بەگوێرەی هەڵسەنگاندنی سوپای ئەو ووڵاتە، ژمارەی ئەو مووشەکانە ھاوشێوەی جەنگی پێشوو ووردە ووردە کەم دەبێتەوە.