میسر هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کووەیت، بەحرەین و ووڵاتانی کەندئاو شەرمەزار دەکات
PeyamaKurd - میسر هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کووەیت، بەحرەین و ووڵاتانی کەندئاو شەرمەزار دەکات
میسر بە تووندترین شێوە هێرشە دووبارەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کوەیت، بەحرەین و ووڵاتانی دیکەی کەندئاو شەرمەزار کرد و پشتگیری تەواوی خۆی لەگەڵ ئەو ووڵاتانە ڕاگەیاند.
وەزارەتی دەرەوەی میسر جەختی کردەوه، هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کووەت و بەحرەین پێشێل کردنی ئاشکرای سەروەری ئەو ووڵاتانه و هەڕەشەیەکی جیددییه بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەی كەنداو.
قاهیرە ھەروەھا ڕایگەیاند کە هەر کارێک کە ئاسایش و سەروەری ووڵاتانی برادەر بکاتە ئامانج یان هەڕەشە لە سەقامگیری ناوچەکە بکات بە تەواوی ڕەت دەکاتەوە.
میسر جارێکی دیکە خوازیاری خۆگرتن و کەم کردنەوەی گرژییەکان بوو، جەختی لەوە کردەوە کە بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە و پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری، هیچ پاساو و بیانوویەک بۆ هێرشە دووبارە و شەرمەزارکراوەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر ووڵاتانی عەرەبی کەندئاو لە ئارادا نییە.