TR KU SO
FB X
Cîhan

مینی دەریایی لە ڕێگای عوممان؛ تەڵەی بێدەنگی کۆماری ئیسلامی بۆ گەرووی هورمز

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 01 Haziran 2026 05:04

PeyamaKurd - مینی دەریایی لە ڕێگای عوممان؛ تەڵەی بێدەنگی کۆماری ئیسلامی بۆ گەرووی هورموز
 

دیمەنێكی بڵاوكراوە لە ئاوەکانی نزیك کەنارەکانی عوممان، مینێكی دەریایی نیشان دەدات؛ ڕاست لەسەر ئەو ڕێگایەی کە کەشتییە بازرگانییەکان بۆ تێپەڕین بە گەرووی هورموز بەكاری دەھێنن.

ئەمە چیتر تەنها هۆشدارییەکی دەریایی نییە؛ نیشانەی شەڕی بێدەنگی کۆماری ئیسلامی لەسەر ڕووی ئاوە. ڕێگایەک کە پێویستە بۆ تێپەڕینی كەشتییەكان ئەمن بێت، ئێستا ڕووبەڕووی هەڕەشەی دانانی مین و نائەمنی بووەتەوە بۆ ئەوەی کەشتییەکان ناچار بکەن بەو ڕێگایەدا تێپەڕن کە سوپای پاسداران بە "ڕێگایەکی سەلامەت" وەسفی دەکات.

ئامانجەکە ڕوونە: داخستنی ڕێگای ئاسایی، درووست کردنی ترس، بەرزکردنەوەی تێچووی تێپەڕین، ئینجا فرۆشتنی نائەمنی بەناوی ئەمنیەتەوە.

کۆماری ئیسلامی هەمان مۆدێل لە دەریادا جێبەجێ دەکات کە ساڵانێکە لە ناوخۆدا بەکاری هێناوە؛ سەرەتا قەیرانێک دروست دەکات، پاشان خۆی وەک چارەسەر دەناسێنێت.
 

Paylas: