Cîhan
مێرکڵ: پێویستە دۆناڵد ترامپ زۆر بە جیددی وەربگیرێت
PeyamaKurd - مێرکڵ: پێویستە دۆناڵد ترامپ زۆر بە جیددی وەربگیرێت
ئەنگێلا مێرکڵ ڕاوێژکاری پێشووی ئاڵمانیا ڕایگەیاند، دۆناڵد ترامپ کەسێکە بە گڕوتین و سووربوونێکی زۆرەوە کار بۆ پێکانی ئامانجەکانی دەکات.
مێرکڵ جەختی لەوە کردەوە کە نابێت هەرگیز کەسانی لەو جۆرە بە کەم سەیر بکرێن، چوونکە هەر کەسێک بگاتە پۆستی سەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، خاوەنی دەسەڵاتێکی ئێجگار زۆرە؛ هەر بۆیە پێویستە بەوپەڕی جیددییەتەوە مامەڵەی لەگەڵ دا بکرێت.