TR KU SO
FB X
Cîhan

مەترسی لە سەر ٥٠ هەزار گەشت هەیە بەم هۆکارەوە

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 16 Temmuz 2026 03:09

PeyamaKurd - مەترسی لە سەر ٥٠ هەزار گەشت هەیە بەم هۆکارەوە

ئەمریکا گواستنەوەی فڕۆکە سووتەمەنی بەرەکانی لە فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن ڕاگرت؛ مەترسی لەسەر ٥٠ هەزار گەشت هەیە
بەپێی ڕاپۆرتێکی تەلەفزیۆنی فەرمی ئیسرائیل (Kan News)، ئەمریکا پرۆسەی چوونەدەرەوە و گواستنەوەی فڕۆکە سووتەمەنی بەرەکانی هێزی ئاسمانی خۆی (Refueling aircraft) لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بن گۆریۆن ڕاگرتووە.
هۆشداری بەرپرسانی ئیسرائیل:
پەککەوتنی گەشتەکان : بەرپرسانی فڕۆکەخانەکە هۆشداری تووند دەدەن کە ئەگەر ئەو فڕۆکە سەربازییانەی ئەمریکا بۆ شوێنێکی دیکە نەگوێزرێنەوە، فڕۆکەخانەکە تووشی کێشەی لۆجیستی گەورە دەبێت.
هەڵوەشاندنەوەی بلیتەکان: بەهۆی ئەم پەککەوتن و کێشە لۆجیستی یانەوە، پێشبینی دەکرێت لەم مانگی تەمووزەدا زیاتر لە ٥٠,٠٠٠ بلیتی گەشتیارانی مەدەنی ڕووبەڕووی هەڵوەشاندنەوە ببنەوە.

Paylas: