TR KU SO
FB X
Cîhan

ناتانیاهوو فەرمانی تیرۆرکردنی ڕێبەرانی ڕێژیمی ئێرانی دەرکرد

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 18 Mart 2026 08:50

PeyamaKurd - ناتانیاهوو فەرمانی تیرۆرکردنی ڕێبەرانی ڕێژیمی ئێرانی دەرکرد

ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕۆژی سێشەممە بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، لەگەڵ بێنیامین ناتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، فەرمانی بە هێزەکانی بەرگری ئیسرائیل کردووە کە “بەردەوام بن لە بەدواداچوونی ڕێبەرایەتی ڕژێمی تیرۆر و سەرکوت لە ئێران و چەندین جار سەری ئۆکتاپووس ببڕن و ڕێگری بکەن لە گەشەسەندنی دووبارە”.
هەروەها نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل یش ڕۆژی سێشەممە ١٧ی مارس ڕایگەیاند کە فەرمانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێرانی دەرکردووە.

هەروەها نووسینگەی بێنیامین ناتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئەم وێنەیەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: ساتی فەرمان دانە بۆ کوشتنی بەرپرسانی باڵای ئێران

 

Paylas: