Cîhan
ناتانیاهوو : جەنگی ئێران کۆتایی نەهاتووە
PeyamaKurd - ناتانیاهوو : جەنگی ئێران کۆتایی نەهاتووە
ناتانیاهوو ڕایگەیاند کە هێشتا مەترسییەکان ماون، چوونکە کەرەستەی ئەتۆمی لە ناو ئێران دایە؛ ئاماژەی بەوەش دا "دەچینە ناوەوە و دەیهێنینە دەرەوە" وەک ئاماژەیەک بۆ ئەگەری ئۆپراسیۆنی تایبەت.
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئاشکرای کرد کە دۆناڵد ترامپ خواستی خۆی بۆ چوونە ناو دامەزراوە ئەتۆمییەکان نیشان داوە، بەڵام جەختی کردەوە کە ڕێگەی ڕێککەوتن بۆ بردنە دەرەوەی ئۆرانیۆم باشترین بژاردەیە.
ناتانیاهوو هۆشداری دا کە ئێران هێشتا خاوەنی مووشەکی بالیستییە و پشتگیری لە گرووپە بریکارەکانی دەکات، بۆیە ئیسرائیل بەردەوام دەبێت لە پێکانی ئامانجەکانی.
ناتانیاهوو ووتی هیچ کاتێکی دیاری کراو بۆ کۆتایی هاتنی ئەرکەکانیان دانانێت، بەڵام ڕێگریکردن لە چەکی ئەتۆمی تاران بە "ئەرکێکی یەکجار گرینگ و سەرەکی" وەسف کرد.