ناتانیاهوو : هێرشەکان بەردەوامن
PeyamaKurd - ناتانیاهوو : هێرشەکان بەردەوامن
لە کاتێک دا دۆناڵد ترامپ پێشکەوتنەکانی لە وتووێژ لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ڕاگەیاند، بێنیامین ناتانیاهوو هەڵوێستی تووندی بەرامبەر تاران گرتەبەر و ڕایگەیاند هێرشەكان بە تووندی بەردەوامن.
هاوكات، لە یەکەم کاردانەوەی فەرمی دا، وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاند کە هیچ دانووستانێک لەگەڵ واشینتۆن نییە و هەروەها موحەممەد باقر قالیباف، سەرۆكی پەرلەمانی ئێران، دەنگۆی هەر جۆرە دانیشتن و ڕێككەوتنێكی ڕەت كردەوە.
هەروەها بێنیامین ناتانیاهوو ، سەرۆکوەزیرانی ئیسڕائیل: "پێشتر لەگەڵ سەرۆک ترامپ ی دۆستمان قسەم کرد... بە هەر نرخێک بێت بەرژەوەندییە حەیاتییەكەی خۆمان لە هەر دۆخێك دابێ دەپارێزین"
ناتانیاهوو: هێرشەکان بۆ سەر ئێران بەردەوام دەبن.
سەرۆک ترامپ پێی وایە دەرفەتێک هەیە بۆ سوودوەرگرتن لە دەستکەوتە گەورەکانی هێزەکانی ئیسرائیل و سوپای ئەمریکا و گەیشتن بە ئامانجەکانی شەڕەکە لە ڕێگەی ڕێککەوتنێکەوە کە بەرژەوەندییە گرینگەکانمان بپارێزێت.
لە هەر حاڵێكدا ئێمە لە هێرشەكانمان بۆ سەر ئێران و لوبنان بەردەوام دەبین.
ئێمە بە شێوەیەکی سیستەماتیکی بەرنامەی مووشەکی و بەرنامەی ئەتۆمی هەڵدەوەشێنینەوە و بەردەوامین لە لێدانی قورسی حیزبۆڵڵا.
تەنها چەند ڕۆژێک لەمەوبەر دوو زانای ئەتۆمی دیکەمان لەناوبرد و لە هەمان کات دا دەستمان هێشتا بۆ ڕێككەوتن درێژە.
ئێمە لە هەر ڕێككەوتنێكدا بەرژەوەندییە گرنگەکانمان دەپارێزین.