ناتانیاهوو : هەتا من سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بم، کۆماری ئیسلامی چەکی ئەتۆمی بەدەست ناهێنێت
PeyamaKurd - ناتانیاهوو : هەتا من سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بم، کۆماری ئیسلامی چەکی ئەتۆمی بەدەست ناهێنێت
بێنیامین ناتانیاهوو ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دووپاتی کردەوە کە کۆماری ئیسلامی تا ئەو کاتەی ئەو لە دەسەڵات دا بێت، چەکی ئەتۆمی بەدەست ناهێنێت.
ناوبراو باسی لەوەش کرد کە بە تەواوی لەگەڵ دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا هاوڕایە لەم پرسەدا، ئاماژەی بەوەشکرد کە زیاتر لە ٣٠ ساڵە لە پێشەنگی ڕووبەڕووبوونەوەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی کۆماری ئیسلامیدایە.
ناتانیاهوو جەختی لەوە کردەوە کە ئەگەر ئەم هەوڵانە نەبوایە کۆماری ئیسلامی ساڵانێک لەمەوبەر بۆمبی ئەتۆمی بەدەست دەهێنا؛ بۆمبەکان کە بە ووتەی ئەو بۆ لەناوبردنی ئیسرائیل بوون.
ناوبراو ووتی: کۆماری ئیسلامی هەوڵی لەناوبردنی ئیسرائیل دەدات و ژیانی سیاسیی خۆی بۆ پێشگرتن لەو مەترسییە تەرخان کردووە. ناتانیاهوو ئاماژەی بەوەش کرد، تا ئەوکاتەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بێت، ڕێگە نادات شتێکی لەو شێوەیە ڕووبدات.