TR KU SO
FB X
Cîhan

ناتانیاهوو : هەرگیز ئێران نابێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 18 Haziran 2026 04:49

PeyamaKurd - ناتانیاهوو : هەرگیز ئێران نابێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی

بێنیامین ناتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند بە ڕێککەوتن یان بەبێ ڕێککەوتن، کۆماری ئیسلامی هەرگیز ناتوانێت دەستی بە چەکی ئەتۆمی ڕابگات.

ئەو جەختی کردەوە کە شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوە لە دژی تاران هێشتا کۆتایی پێ نەهاتووە.

نەتانیاهۆ سەبارەت بە خۆی لەگەڵ دۆناڵد ترامپ، ووتی : ئەو، بەرپرسیارییەتی پاراستنی بەرژەوەندییە ئەمنییەتییەکانی ئیسرائیلی لەئەستۆیە و لەم ڕێگەیەدا مەرج نییە هەمیشە هاوڕا بین، بەڵکوو هەندێک جار جیاوازی بیروڕاش لە نێوانیانمان درووست دەبێت.

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل باسی لەوە کرد کە ووڵاتەکەی گورزی قورسی لە میحوەری تێرۆری کۆماری ئیسلامی و تواناکانی تاران داوە، بەڵام جەختی کردەوە کە هێشتا ڕووبەڕووبوونەوەکە بەردەوامە و تەلئەڤیڤ خۆی بۆ بەگژداچوونەوەی زیاتری ئێران و گرووپە نیابەتییەکانی ئامادە دەکات.

Paylas: