Cîhan
"ناتۆ : هاوکاری ئەمریکا دەکەین بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز"
PeyamaKurd - "ناتۆ : هاوکاری ئەمریکا دەکەین بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز"
مارك رووتە سكرتێری گشتی پەیمانی باكووری ئەتڵەسی (ناتۆ) بۆ فۆكس نیووز ڕایگەیاند : هەڵمەتی سەرۆک ترامپ دژی ئێران پێویست بوو.
-تواناکانی ئێران هەڕەشەی بوونە بۆ سەر ئیسرائیل و ناوچەکە و ئەورووپا و هەموو جیهان درووست دەکات.
-گرینگە واشینتۆن هەنگاوی بنێت بۆ لەناوبردنی توانا ئەتۆمی و مووشەکە بالیستییەکانی ئێران.
-ترامپ تووڕە بوو، چوونکە هەستی دەکرد هاوپەیمانانی ئەورووپا زۆر خاون لە هەنگاونان.
-لە چوارچێوەی گرووپێکی 22 ووڵاتی دا هاوکاری ئەمریکا دەکەین سەبارەت بە چۆنیەتی کردنەوەی گەرووی هورمز.