نوێترین لێدوانی دۆناڵد ترامپ
PeyamaKurd - لێدوانی نوێی دۆناڵد ترامپ
▪️دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند: پەیوەندیمان لەگەڵ کوردەکانی هەرێمی کوردستان زۆر باشە ، دڵخۆشین کە هەناردەی نەوتیان دەست پێکردوەتەوە بۆ بازارەکانی جیهان.
▪️هەروەها ڕایگەیاند : دەمەوێت کوردەکان لەم شەڕە دوور بکەونەوە، بۆ ئەوەی شتی خراپ روونەدات.
▪️پێشتر دەمانزانی و ئێستاش دەیڵێینەوە ئەگەر ئێران چەکی ئەتۆمی هەبێت شتێک نامێنێت بەناوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. بۆیە ئێران هەرگیز نابێتە خاوەن چەكی ناوەکی.
سەرچاوەی چەکی ئەتۆمی ئێرانمان بە بۆمبە ناوازەکانمان لەناوبرد.
▪️خاڵی لەپێشینەمان کردنەوەی گەرووی هورمزە.
▪️من ٨ جەنگم کۆتایی پێ هێنا، دڵخۆش نیم بەم جەنگە بەڵام دەبوو بکرابایە.
▪️هەرچی پردی ئێران و کەرتی ووزەیان هەیە لە کاتژمێر ١٢ی سبەی شەو کۆتایی یان پێدێت ئەگەر ڕێککەوتن نەکەن. دوای وادەکەم بە ٤ کاتژمیر تەواوی ژێرخانی ئێران وێران دەکەین.