Cîhan
نیوەی هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر سەعوودیە لە ناوخۆی عێراق ەوە ئەنجام دراوە
PeyamaKurd - نیوەی هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر سەعوودیە لە ناوخۆی عێراق ەوە ئەنجام دراوە
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت ژۆرناڵ لە زاری هەڵسەنگاندنێکی فەرمی عەرەبستانی سەعوودییەوە بڵاوی کردەوە کە لە ماوەی ساڵانی شەڕدا نزیکەی هەزار هێرشی درۆنی کراوەتە سەر خاکی ئەو ووڵاتە
بەپێی زانیارییەکانی ئەم ڕاپۆرتە تاوەکوو نیوەی ئەو هێرشانە لە ناوخۆی خاکی عێراق ەوە ئاراستەی سەعوودیە کراون ئەمەش نیشاندەری ئەوەیە کە گرووپە چەکدارەکانی ناو عێراق ڕۆڵێکی سەرەکییان هەبووە لە بە ئامانج گرتنی دامەزراوە ستراتیژییەکان و تەنها لە بەرەی یەمەن ەوە هێرشەکان ئەنجام نەدراون