نیۆیۆرک تایمز : ئێران سەرەڕای هێرشە قورسەکان هێشتا بەشێکی زۆری توانا سەربازییەکانی پاراستووە
PeyamaKurd - نیۆیۆرک تایمز : ئێران سەرەڕای هێرشە قورسەکان هێشتا بەشێکی زۆری توانا سەربازییەکانی پاراستووە
ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمزی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کردووە کە سەرەڕای ئەو هێرشە ئاسمانییە چڕانەی کراونەتە سەر ژێرخانە سەربازییەکانی ئێران بەڵام تاران هێشتا خاوەنی هێزێکی سەربازی بەرچاوە و تواناکانی بە تەواوی تێکنەشکاون
بەپێی ئامارەکانی ناو ڕاپۆرتەکە ئێران توانیویەتی نزیکەی ٤٠٪ی درۆنە هێرشبەرەکانی و بەشێکی زۆری سەکۆکانی هەڵدانی مووشەکی بپارێزێت کە ڕێژەکەی بە ٦٠٪ دەخەمڵێندرێت هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە کە کۆماری ئیسلامی هێشتا خاوەنی کۆگایەکی گەورەی مووشەکییە و پێشبینی دەکرێت تاوەکوو ٧٠٪ی مووشەکەکانی بە سەلامەتی مابێتنەوە
ئەم زانیارییانەی نیۆیۆرک تایمز نیشاندەری ئەوەن کە ستراتیژی پاراستنی چەک و کەرەستە سەربازییەکان لە ناو توونێل و بنکە ژێرزەمینییەکاندا تا ئاستێکی باش سەرکەوتوو بووە و ئێران هێشتا دەتوانێت لە کاتی پێویست دا وەک هێزێکی کاریگەر لە ناوچەکەدا مامەڵە بکات و ووڵامی هێرشەکان بداتەوە