TR KU SO
FB X
Cîhan

هۆشداری لێبوردنی نێودەوڵەتی لە پشت گوێ خستنی پرسی مافی مرۆڤ لە ڕێککەوتنی ئەمریکا و ئێران

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 22 Haziran 2026 04:01

PeyamaKurd - هۆشداری لێبوردنی نێودەوڵەتی لە پشت گوێ خستنی پرسی مافی مرۆڤ لە ڕێککەوتنی ئەمریکا و ئێران
 
بەرپرسی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، هۆشداری دا کە لێکتێگەیشتننامەی ئەمریکا و ئێران، نابێت ببێتە پەردەیەک بۆ شاردنەوەی سەرکوتکارییەکانی ناوخۆ و دەربازبوونی کۆماری ئیسلامی لە سزاکان.
 
ئەنیس کالامار  ڕایگەیاند کە کۆتایی هاتنی هێرشە سەربازییەکان بۆ سەر ئێران، بە واتای کۆتایی هاتنی مەترسییەکان بۆ سەر هاووڵاتییانی ئێرانی نییە.
 
کالامار ئاماژەی بەوە کرد، هەر جۆرە ڕێککەوتنێک کە تەنیا سەرنج بخاتە سەر بەرژەوەندییە سەربازی و ستراتێژییەکان و چاو لە پرسی مافی مرۆڤ بپۆشێت، ناپایەدار دەبێت. چوونکە تاران لەژێر سێبەری ئەم دۆخەش دا لە گرتنی بەربڵاو، ئەشکەنجە، دادگایی کردنی نادادپەروەرانە و لەسێدارەدانی سیاسی بەردەوام دەبێت.
 
بەپێی ڕاپۆرتی لێبوردنی نێودەوڵەتی، لە سەرەتای دەست پێکردنی شەڕەوە تا ئێستا، لانیکەم ٤٤ کەس لە ئێران دا لە سێدارە دراون و پتر لە شەش هەزار کەسیش بە شێوەیەکی نایاسایی دەست بەسەر کراون.
 

Paylas: