هۆشداری کەشناسی؛ ئەمڕۆشەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین و تەرزە هەرێم دەگرێتەوە
PeyamaKurd - هۆشداری کەشناسی؛ ئەمڕۆشەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین و تەرزە هەرێم دەگرێتەوە
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم و شارەزایانی بواری کەش وهەوا لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممەوە هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەکی بەهێزی دەریای سوور کە بارانبارینی بەخوڕ و هەورەبروسکەی تووندی لەگەڵ دایە و سەرەتا لە ناوچەکانی گەرمیان و سلێمانی و هەڵەبجە و کەرکووک دەست پێ دەکات و پاشان بۆ هەولێر و دهۆک و ناوچەکانی تریش فراوان دەبێت
ئەم شەپۆلە لە کاتەکانی شەوی سێشەممە و ڕۆژی چوارشەممەدا بەهێزتر دەبێت بەتایبەت لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی ڕاپەڕین و سۆران کە ئەگەری شەستەبارانی زۆر بەهێز و تەرزە و هەورەبروسکەی تووندی لێ دەکرێت و مەترسی درووست بوونی لافاو لە هەندێک شوێندا هەیە و هاوکات پلەکانی گەرماش بە بڕی ٣ بۆ ٤ پلە نزم دەبنەوە و خێرایی با چالاک دەبێت
کاریگەری ئەم دۆخە نالەبارەی کەش وهەوا تاوەکوو ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە بەردەوام دەبێت