Cîhan
هۆشداری تووندی سیناتۆرەکانی ئەمریکا لە ئەگەری ڕێککەوتن لەگەڵ ڕێژیمی ئێران
PeyamaKurd - هۆشداری تووندی سیناتۆرەکانی ئەمریکا لە ئەگەری ڕێککەوتن لەگەڵ ڕێژیمی ئێران
سێناتۆر "لیندزی گراهام" ڕایگەیاند کە هێشتنەوەی ڕێژیمی ئێران و بەخشینی کۆنتڕۆڵی گەرووی هورموز بە تاران، ئاگری شەڕ لە لوبنان و عێراق خۆش دەکات و هێزە بەوەكالەتەكانی وەک حیزبوڵڵا و میلیشیا شیعەکان بەهێزتر دەکات.
هاوکات، "تێد کروز" ئەگەری ئەم ڕێککەوتنە بە "هەڵەیەکی کارەساتبار" ناو برد و دژایەتی خۆی بۆ لادانی گەمارۆوەکان و پێدانی میلیۆنان دۆلار بە تاران دەربڕی؛ ناوبراو پێداگری لەسەر بەردەوامی دۆخی سەربازی کردەوە.
لەلایەکی دیکەوە، "ڕاجێر ویکێر" هۆشداری دا کە ئاگربەستی پێشنیارکراو، دەستکەوتەکانی ئۆپراسیۆنی سەربازی "تووڕەیی حەماسی" ئەمریکا لەناو دەبات و دەرفەت دەداتە تاران بۆ خۆ ڕێک خستنەوە.