Cîhan
هێرشی بەرفراوانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر ئیمارات؛ ڕێگری كردن لە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەلایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانییەوە
PeyamaKurd - هێرشی بەرفراوانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر ئیمارات؛ ڕێگری كردن لە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەلایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانییەوە
وەزارەتی بەرگریی ئیمارات ڕایگەیاند، لە ھێرشەكانی شەوی ڕابردووی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر ئیمارات، سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ئەو وڵاتە، ١٢ مووشەکی بالیستیک و ٣ مووشەکی کرووز و ٤ دڕۆنی بەرپەچ داوەتەوە
بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا ٣ کەس بە شێوەیەکی مامناوەند بریندار بوون.
کۆماری ئیسلامی لە سەرەتای شەڕەوە تا ئێستا ٥٤٩ مووشەکی بالیستی و ٢٩ مووشەکی کروز و دوو هەزار و ٢٦٠ دڕۆنی ئاراستەی ئیمارات کردووە.