TR KU SO
FB X
Cîhan

هێرشی درۆنی بۆ سەر کۆوەیت؛ تۆمەتی ڕاستەوخۆ لە دژی کۆماری ئیسلامی و هێزە بەوەكالەتەكانی

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 11 Nisan 2026 04:36

PeyamaKurd - هێرشی درۆنی بۆ سەر کۆوەیت؛ تۆمەتی ڕاستەوخۆ لە دژی کۆماری ئیسلامی و هێزە بەوەكالەتەكانی

وەزارەتی دەرەوەی کۆوەیت هێرشە درۆنییەكانی شەوی پێنجشەممەی بۆ سەر ئەو ووڵاتە بە "قێزەون" وەسف کرد و بە تووندی ئیدانەی کرد. لەو بەیاننامەیەدا، ڕاستەوخۆ هێرشەکان بۆ کۆماری ئیسلامی و گرووپە بەوەكالەتەكانی گەڕێندراونەتەوە.

کاربەدەستانی کۆوەیتی ڕایانگەیاند کە ئەم کارانە هەڕەشەیەکی جیددییە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە و جەختیان لەسەر پێویستی ڕووبەڕووبوونەوەی یەکلاکەرەوەی ئەم جۆرە هێرشانە کردەوە. تا ئێستا هیچ ووردەکارییەک سەبارەت بە ڕادەی زیانەکان بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام سەرچاوە فەرمییەکان باسیان لە ئامادەباشی بەربڵاو لە ووڵاتەکەدا کردووە.

Paylas: