هێرشی مووشەکی سوپای پاسداران بۆ سەر بنکەی دیێگۆ گارسیا - 4000 کم لێیەوە دوورە
PeyamaKurd - هێرشی مووشەکی سوپای پاسداران بۆ سەر بنکەی دیێگۆ گارسیا - 4000 کم لێیەوە دوورە
بەگوێرەی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت ژۆرناڵ، بە پشت بەستن بە چەند بەرپرسێکی ئەمریکی، ئێران بە دوو مووشەکی بالیستی مەودای مامناوەند (IRBM) بنکەی هاوبەشی ئەمریکا و بەریتانیای لەسەر دیێگۆ گارسیا لە زەریای هیندی کردۆتە ئامانج. بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، یەکێک لە مووشەکەکان لە فڕیندا شکستی هێناوە، لەکاتێکدا مووشەکەکەی دیکەش لەلایەن کەشتییەکی وێرانکەری ئەمریکییەوە کراوەتە ئامانج بە کەڵک وەرگرتن لە ئامێری ڕێگری SM-3، بەڵام ڕێگری سەرکەوتووەکەی پشتڕاست نەکراوەتەوە. هیچ کام لەم دوو موشەکانە بەر بنکەکە نەکەوت. ئەمەش شتێکی گرنگە چونکە پێشتر مووشەکەکانی ووردبینی دوور مەودای ئێران بە ئاشکرا هەڵسەنگێندراو نەبوون کە مەودای پێویستیان هەیە بۆ پێدانی ئامانجێکی وەک دیێگۆ گارسیا کە نزیکەی ٤ هەزار کم لە ئێران ەوە دوورە.