Cîhan
هێرش کردن بۆ سەر نووسینگەی ئاژانسی هەواڵی ١٢ی تەلئەڤیڤ ؛ پۆلیس لێکۆڵینەوەی دەست پێكرد
PeyamaKurd - هێرش کردن بۆ سەر نووسینگەی ئاژانسی هەواڵی ١٢ی تەلئەڤیڤ ؛ پۆلیس لێکۆڵینەوەی دەست پێكرد
دەرگای چوونە ژوورەوەی نووسینگەی ئاژانسی هەواڵی ١٢ی ئیسرائیل لە تەلئەڤیڤ كرایە ئامانج. بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو کەسەی هێرشی کردووەتە سەر شوێنی ئاژانسەکە، لە ڕێگای کامێرای ئەمنیەتی ناسراوەتەوە و شوێنپێی گیراوە.
پۆلیسی ئیسرائیل گەیشتووەتە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەی لە ڕووداوەکە دەست پێکردووە، هەروەها لە پێداچوونەوە بە گرتە ڤیدیۆی كامێراكان بۆ ناسینەوە و دەستگیرکردنی هێرشبەرەکە بەردەوامە.