TR KU SO
FB X
Cîhan

هەلیکۆپتەرێکی ئەمریکی لە نزیك گەرووی هورمز کەوتە خوارەوە

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 10 Haziran 2026 06:30

PeyamaKurd - هەلیکۆپتەرێکی ئەمریکی لە نزیك گەرووی هورمز کەوتە خوارەوە

ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز لە زاری دوو سەرچاوەی ئاگادارەوە بڵاوی کردەوە، هەلیکۆپتەرێکی جۆری ئاپاچی سەر بە سوپای ئەمریکا لە نزیك گەرووی هورموز کەوتووەتە خوارەوە، بەڵام هەردوو تیمی فڕۆکەکە بە سەلامەتی ڕزگار كراون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، تا ئێستا هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکە ڕوون نییە و نازاندرێت ئایا هەلیکۆپتەرەکە بە تەقەی هێزەکانی ئێران خراوەتە خوارەوە، یان بەهۆی کێشەی تەکنیکی و کێشەی میکانیکییەوە بووە.

یەکێک لە سەرچاوەکان کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت، ڕایگەیاندووە، لێکۆڵینەوە لە هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە جەنگییەکە دەستی پێکردووە، بەڵام هێشتا هیچ ئەنجامێکی کۆتایی لەبەردەست دا نییە.
 

Paylas: