TR KU SO
FB X
Cîhan

هەڕەشەی زیاتری ترامپ بۆ هێرش كردنە سەر دوورگەی خارک

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 16 Mart 2026 05:34

PeyamaKurd - هەڕەشەی زیاتری ترامپ بۆ هێرش كردنە سەر دوورگەی خارک

بەپێی ڕاپۆرتی جاروزالم پۆست، دۆناڵد ترامپ، سەرۆککۆماری ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە ڕەنگە ووڵاتەکەی هێرشی زیاتر بکاتە سەر دوورگەی خارک، کە گرینگترین وێستگەی هەناردەکردنی نەوتی ئێرانە.

ترامپ لە چاوپێکەوتنێک دا لەگەڵ "ئێن‌بی‌سی نیووز" ئاماژەی بەوە کرد کە هێرشەکانی ئەم دوایی یە بەشێکی زۆری دوورگەکەیان "بە تەواوەتی وێران" کردووە و وتیشی: "تەنیا بۆ کات بەسەربردن ڕەنگە چەند جارێکی تریش هێرشی بکەینەوە سەر."

سەرۆککۆماری ئەمریکا جارێکی تر گومانی خۆی لەبارەی دۆخی موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری نوێی ئێران دەربڕی و ووتی: "نازانم ئەسڵەن ئەو زیندووە یان نا. ئەگەر زیندوو بێت، دەبێت کارێکی ژیرانە بۆ ووڵاتەکەی بکات، ئەویش خۆبەدەستەوەدانە."

ترامپ جەختیشی کردەوە کە هێشتا ئامادەی ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران نییە و مەرجە پێشنیارکراوەکانی تاران بۆ کۆتایی هێنان بە ململانێکان "بە ڕادەی پێویست باش نین".

Paylas: