TR KU SO
FB X
Cîhan

هەڕەشەی سوپای پاسداران لە گەرووی هورموز؛ کەشتییەكان ڕێگای نزیک بە عوممانیان بەجێ هێشت

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 05 Temmuz 2026 07:00

PeyamaKurd - هەڕەشەی سوپای پاسداران لە گەرووی هورموز؛ کەشتییەكان ڕێگای نزیک بە عوممانیان بەجێ هێشت

بەگوێرەی ڕاپۆرتە دەریاییەکان، ھێزی قودسی سوپای پاسداران کاتژمێرێک لەمەوبەر لە ڕێگەی کەناڵەکانی پەیوەندییەوە هەڕەشەی لەو کەشتییانە کردووە کە بەنیازبوون لە ڕێگای نزیک کەنارەکانی عوممان لە گەرووی هورموز تێپەڕن.

دوای ئەم هەڕەشانە، ڕێگای دیاریکراوی نزیک عوممان لە هاتووچۆی کەشتیەکان خاڵی كراوە و کەشتییەکان ناچار بوون بە ڕێگای نزیکتر لە کەنارئاوەکانی کۆماری ئیسلامی درێژە بە تێپەڕینیان بدەن؛ ڕێگایەک کە لەژێر چاودێری و فشاری ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیم دایە.

ئەمە نیشان دەدات کە کۆماری ئیسلامی جارێکی دیکە ئاسایشی کەشتیوانی نێودەوڵەتی لە گەرووی هورموز بە بارمتە گرتووە و ھەڕەشە لە ئازادی كەشتیوانی دەكات.

Paylas: