TR KU SO
FB X
Cîhan

واشینتۆن : لێخۆشبوونی نەوتی بۆ کۆماری ئیسلامی و ڕووسیا درێژ ناکرێتەوە

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 27 Nisan 2026 04:42

PeyamaKurd - واشینتۆن : لێخۆشبوونی نەوتی بۆ کۆماری ئیسلامی و ڕووسیا درێژ ناکرێتەوە

سکات بێسنت، وەزیری خەزێنەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لێخۆشبوونی پەیوەندیدار بە هاوردەکردنی نەوتی کۆماری ئیسلامی و ڕووسیا درێژ ناکاتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاسۆشەیتێدپرێس، ئەم بڕیارە لە درێژەی فشارە ئابوورییەکانی واشینتۆن بۆ سنووردارکردنی داهاتی نەوتی کۆماری ئیسلامی دراوە. ھاوكست وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا گەمارۆوەکانی سەر پاڵاوگەیەکی گەورەی چینی و نزیکەی ٤٠ کۆمپانیا و کەشتی پەیوەست بە گواستنەوەی نەوتی کۆماری ئیسلامی ڕاگەیاند؛ تۆڕێک کە بە گوتەی واشینتۆن ڕۆڵی لە گواستنەوەی نەوت و دابین کردنی دارایی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ھەبووە.
 

Paylas: