TR KU SO
FB X
Cîhan

واڵتز : ئارامی سەرۆک ترامپ بەرامبەر بە ئێران سنووری هەیە

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 04 Temmuz 2026 01:55

PeyamaKurd - واڵتز : ئارامی سەرۆک ترامپ بەرامبەر بە ئێران سنووری هەیە

ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی پێنجشەممە دانیشتنێکی بەپەلەی ئەنجام دا بۆ تاوتوێ کردنی بەرزبوونەوەی گرژییەکان لە ناوچەی کەندئاو، دوای ئەوەی ئێران چەند هێرشێکی کردە سەر بەحرەین و کوەیت و ئاوەکانی گەرووی هورموز.

لە دانیشتنەکەدا باڵیۆزی ئەمریکا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان، مایک والتز ڕایگەیاند كە ئێران پێویستە دەرفەتی ئاشتی بقۆزێتەوە کە ئەمریکا خستوویەتە بەردەم تاران و وتی; ئارامیی سەرۆکی ئەمریکا "ماوەیەکی زۆر ناخایەنێت" ئەگەر ئێران پابەند نەبێت بە یاسا نێودەوڵەتییەکان.

واڵتز لە ووتارەکەی دا ووتی، "ناتوانم بە ڕادەی پێویست جەخت لەسەر گرینگی ئەو ڕاستییە بکەمەوە کە دەرفەتێکی ڕاستەقینە و ئەرێنی ئاشتی بۆ گەلی ئێران هاتووەتە ئاراوە، بەڵام سەبر و ئارامی سەرۆک ترامپ بێ سنوور نییە."

نوێنەری ئەمریکا داوای لە تاران کرد بگەڕێتەوە بۆ گفتوگۆ و ئاشتی و ڕاگرتنی هێرشەکانی. هەروەها داوای کرد گەرووی هورموز بەبێ سەرانە بەڕووی هەمووان دا بکرێتەوە.

ڕاشیگەیاند، "ئەمڕۆ جارێکی دیکە داوا لە ئێران دەکەین بگەڕێتەوە سەر ڕێگای ئاشتی و گفتوگۆ. جیهان لەگەڵ ئێران نییە، گەلی ئێران خۆی لەگەڵ ئەم ڕژێمە نییە، دراوسێیەکانیشیان لەگەڵ ئەم ڕێژیمەدا نین."

واڵتز ئاماژەی بەوە دا کە ئێران سەرەڕای یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن، بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر کەشتیەکان، هەروەها بۆ سەر بەحرەین و کوێت. ڕاشیگەیاند هێرشەکانی ئێران بۆ سەر کەشتییە مەدەنییەکان کاریگەرییان لەسەر ئابووری سەرانسەری جیهان هەبووە. جەختی کردەوە لەوەی ئەمریکا "ڕێگه به ئێران نادات که ئابووری جیهان بە بارمتە بگرێت."

Paylas: