ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران : ئەمریکا هیچ ڕاستگۆییەکی لە ڕەفتارەکانی دا بەرامبەر گەلی ئێران پیشان نەداوە
PeyamaKurd - ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران : ئەمریکا هیچ ڕاستگۆییەکی لە ڕەفتارەکانی دا بەرامبەر گەلی ئێران پیشان نەداوە
ئیسماعیل بەقایی، ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە پەیامێک دا ڕەخنەی لە سیاسەتەکانی ئەمریکا گرت و هەڵوێستی ووڵاتەکەی سەبارەت بە ڕێککەوتن و یاداشتە دوولایەنەکان ڕوون کردەوە:
ڕایگەیاند کە دەسەڵاتی ئەمریکا لە ڕەفتارەکانی دا بەرامبەر بە ئێران ڕاستگۆ نەبووە، بەڵام ئێران بە نیازپاکی هاتووەتە ناو پرۆسەی دیپلۆماسی و یاداشتی لێکتێگەیشتنی واژوو کردووە.
ئاماژەی بەوە کرد کە لێدوانە دژبەیەکەکانی بەرپرسانی ئەمریکا لەسەر یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە، بێ متمانەیی ئێرانییەکان کەم ناکاتەوە و تەنها پێشێلکارییەکانی ڕابردوو بیر دەهێنێتەوە.
جەختی لەوە کردەوە کە پرەنسیپی "بەڵێن بەرامبەر بەڵێن" پێویستی بە جێبەجێ کردنی پابەندبوونە دوولایەنەکانە و دەبێت لە هەر لێکدانەوەیەک کە دژی دەقی ڕوونی یاداشتەکە بێت، خۆپارێزی بکرێت.