ووتەبێژی کۆشکی سپی : ئەگەر ئێران ئەم دەرفەتە قبووڵ نەکات ئەوە ووڵام تووندتر دەبێت
PeyamaKurd - ووتەبێژی کۆشکی سپی : ئەگەر ئێران ئەم دەرفەتە قبووڵ نەکات ئەوە ووڵام تووندتر دەبێت
کارۆلین لیڤیت، ووتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، پاشماوەکانی ڕژێمی ئێران ئێستا دەرفەتێکی دیکەیان هەیە بۆ کارکردن لەگەڵ سەرۆک ترامپ، واتە بۆ هەمیشەیی دەست بەرداری بەرنامە ئەتۆمییەکەی بێت و واز لە هەڕەشەکردن لە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بهێنێت. جەختیشی لەوە کردەوە کە پەسەندکردنی سەرۆک بۆ ئاشتییە و پێویست بە کوشتن و لەناوبردنی زیاتر ناکات.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئەگەر ئێران ئەم دەرفەتە قبووڵ نەکات و لە واقیعی شکستی سەربازی تێنەگات، ئەم ڕەوتە بەردەوام دەبێت و ترامپ دڵنیا دەبێت لەوەی کە گورزی زۆر تووندتریان لێدەدرێت. بە ووتەی لیڤیت، ئەو بلۆف ناکات و ئامادەیە زۆر بە تووندی ووڵام بداتەوە.
وتەبێژی کۆشکی سپی هەروەها وتی: دوایین حیساباتی هەڵەی کۆماری ئیسلامی بووە هۆی لەدەستدانی فەرماندە باڵاکان و هێزی دەریایی و ئاسمانی و سیستەمی بەرگری ئاسمانی و هەر پەرەسەندنێکی توندوتیژی لە ئەنجامی ڕەتکردنەوەی قبوڵکردنی شکست و ئامادەنەبوونی ئەو وڵاتە بۆ مامەڵەکردن دەبێت.