Cîhan
وەزیری بەرگری ئیسرائیل : هێرشمان کردە سەر گەورەترین دامەزراوەی پترۆکیمیایی ئێران
PeyamaKurd - وەزیری بەرگری ئیسرائیل : هێرشمان کردە سەر گەورەترین دامەزراوەی پترۆکیمیایی ئێران
دووشەممە، ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند، سوپای ووڵاتەکەیان گەورەترین دامەزراوەی پترۆکیمیایی لە ناوچەی عەسەلوویە لە باشووری ئێران کردووەتە ئامانج.
وەزیری بەرگری ئیسرائیل ئاماژەی بەوەش دا، لەو هێرشەدا دوو دامەزراوەی سەرەکی بەتەواوی لەکار خراون. ڕوونیشی کردەوە، ئەو دوو دامەزراوەیە بەرپرسن لە هەناردەکردنی سەدا ٨٥ی بەرهەمە پترۆکیمیایی یەکانی ئێران بۆ دەرەوەی قوڵات.
کاتس ئەوەشی خستەڕوو، ڕێنوێنی داوەتە سوپا بە هەموو هێزێکیانەوە بەردەوام بن لە لێدانی ژێرخانی ئێران.
لە لایەکی دیکەوە کەناڵی ١٤ی ئیسرائیلی لە زاری سەرچاوەیەکەوە ئاشکرای کرد، ئیسرائیل چاوەڕێی ڕەزامەندی ئەمریکایە بۆ ئەوەی پێگەکانی دیکەی ووزە لە ئێران بکاتە ئامانج.