TR KU SO
FB X
Cîhan

وەزیری بەرگری ئیسرائیل کوژرانی "عەلیڕەزا تەنگسیری" پشتڕاست کردەوە

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 27 Mart 2026 06:03

PeyamaKurd - وەزیری بەرگری ئیسرائیل کوژرانی "عەلیڕەزا تەنگسیری" پشتڕاست کردەوە


ئیسرائیل کاتس، وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند:
«فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی و بەرپرسی داخستنی تەنگەی هورمزمان لەناو برد.»

کاتس لە کاتی هەڵسەنگاندنی دۆخەکەدا وتی:
«شەوی ڕابردوو سوپای ئیسرائیل لە ئۆپراسیۆنێکی ورد و کوشندەدا، فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسداران "تەنگسیری" لەگەڵ چەند فەرماندەیەکی باڵای هێزی دەریایی لەناو برد. 

هەروەها ووتی: 
ئەم کەسە کە بەرپرسی ڕاستەوخۆی ئۆپراسیۆنە تیرۆریستییەکانی مین ڕێژکردن و داخستنی تەنگەی هورمز بوو بۆ ڕێگری کردن لە تێپەڕبوونی کەشتییەکان، تێکشکێندرا و شکستی هێنا.»

لە درێژەی قسەکانی دا ووتی:
«ئەمە پەیامێکی ڕوونە بۆ هەموو فەرماندەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی سوپای پاسدارانی ئێران کە ئێستا حوکمی ئێران دەکەن: سوپای ئیسرائیل یەکە یەکە ڕاوتان دەکات و پەکتان دەخات. پیرۆزبایی لە سوپای ئیسرائیل دەکەم بۆ ئەنجامدانی بێ کەم وکوڕی ئەم ئۆپراسیۆنە.»

هەروەها ووتیشی:
«ئەمە هەواڵێکی گرینگە بۆ هاوبەشە ئەمریکییەکانمان، وەک نیشانەیەک بۆ هاوکاری سوپای ئیسرائیل لە دووبارە کردنەوەی تەنگەی هورمز و ئەو هاوکارییە مێژوویی یەی کە لە نێوان سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ و سەرۆک وەزیران بێنیامین ناتانیاهوو و لە نێوان هەردوو ووڵات و هەردوو سوپادا هەیە. ئێمە بە هەموو هێزمانەوە لە ناوخۆی ئێران بەردەوام دەبین لە چالاکییەکانمان بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی شەڕ.»

Paylas: