وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل بە تووندی هێرش دەکاتە سەر هاکان فیدان
PeyamaKurd - وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل بە تووندی هێرش دەکاتە سەر هاکان فیدان
دوای ئەوەی هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی تورک، ئیسرائیلی بە “بارگرانییەک لەسەر شانی مرۆڤایەتی” وەسف کرد و داوای سزای نێودەوڵەتی خێرای کرد، گیدعون ساعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل بە تووندی ووڵامی دایەوە و لێدوانەکانی فیدانی بە “هاندانی ڕوون بۆ پاکتاوی ڕەگەزی” و گەڕانەوە بۆ بیرۆکەی ڕژێمە فاشیستەکان لەقەڵەم دا.
گیدعون ساعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، بە تووندی هێرشی کردە سەر فیدان و لێدوانەکانی بە “بێزراو” ناوبرد و ڕایگەیاند: وەسف کردنی گەلی جوو وەک بارگرانییەکی تاقەت پڕووکێن، بەکارهێنانی زمانێکی مەترسیدارە کە مرۆڤایەتی لە ناو دەبات و یادەوەری خراپترین ڕژێمە سڕێرەوەکانی مێژوو دەهێنێتەوە یاد.
ساعر داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هاوپەیمانانی دەوڵەتی تورک لە ناتۆ کرد کە ئەم لێدوانانە سەرکۆنە بکەن، چوونکە بە ووتەی ئەو، ئەمە “بانگەوازێکی ڕوونە بۆ سڕینەوەی ئیسرائیل”.
ووڵامەکەی وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لەکاتێک دایە کە هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی تورک لە چاوپێکەوتنێک دا لەگەڵ کەناڵی “CNN Türk”، ڕایگەیاند، ئیسرائیل چیتر کێشەیەکی ناوخۆیی یان تەنیا پەیوەست بە سیاسەتەکانی ئەردۆغان ەوە نییە، بەڵکوو بووەتە بارگرانییەک کە ویژدان