TR KU SO
FB X
Cîhan

وەزیری گەنجینەی ئەمریکا دەسەڵاتی گەرووی کەندئاوی فارسی خستە لیستی سزاکانەوە

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 30 Mayıs 2026 05:00

PeyamaKurd - وەزیری گەنجینەی ئەمریکا دەسەڵاتی گەرووی کەندئاوی فارسی خستە لیستی سزاکانەوە

 

وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند، کە هەڵمەتی "ڕقی ئابوورییەکە" دژی ئێران بەردەوامە و کاریگەری وێرانکەری لەسەر ژێرخانی دارایی و ئەمنیی ئەو ووڵاتە درووست کردووە. بێسێنت ئاشکرای کرد کە هێزە ئەمنییەکانی ئێران مووچەیان پێنەدراوە و هەناردەی نەوتیش گەیشتووەتە نزمترین ئاستی مێژوویی.

پێنجشەممە، سکات بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) سەرنجی خستە سەر دۆخی ناوخۆی ئێران و نووسیویەتی : "سەربازەکانیان مووچە وەرناگرن، پۆلیس ناچێتەوە سەر کارەکانیان، و دوورگەی 'خارگ' (کە گرینگترین بنکەی هەناردەی نەوتی ئێران ە) بە تەواوی پەکیکەوتووە." ئاماژەی بەوەش کرد، ئابووری و دراوی ئێران لە حاڵەتی داڕمان دان.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا "دەسەڵاتی گەرووی کەندئاوی فارس" (PGSA)ی ئێرانی خستە لیستی سزاکانەوە. بێسێنت هۆشداری تووندی دایە تەواوی کۆمپانیا و دەوڵەتان کە خۆیان بپارێزن لە پێدانی هەر جۆرە "باجێکی تێپەڕین" بە ئێران، یان شاردنەوەی ئەو پارانە لە ژێر ناوی "هاوکاری مرۆیی".

بێسێنت جەختی کردەوە، گەمارۆوە دەریایی یەکانی ئەمریکا کە بە "دیواری پۆڵایین" وەسفی کرد، بووەتە هۆی ئەوەی بڕی نەوتی خاوی ئێران لە سەر ئاوەکان بگاتە نزمترین ئاستی پێوانەیی. هاوکات رایگەیاند، دەست دەکەن بە داخستنی تەواوی رێگەکانی فڕین بۆ هێڵە ئاسمانییەکانی ئێران، لەوانە قەدەغەکردنی نیشتنەوە، سووتەمەنی وەرگرتن و تەنانەت فرۆشتنی تکتی گەشتەکانیش.
وەزیری گەنجینەی ئەمریکا لە راگەێندراوەکەیدا پەیامێکی ئاراستەی تاران کرد و ووتی : "تەنیا گەیشتن بە ئەنجامێکی رازیکەر لە دانووستانەکان دا دەتوانێت کۆتایی بەم زنجیرە داڕمانە ئابووریی یەی ئێران بهێنێت."
 

Paylas: