TR KU SO
FB X
Cîhan

١٢ فڕۆکەی سووتەمەنی بەری ئەمریکی گەیشتنە ئیسرائیل؛ ئایا ئامادەکاری بۆ لێدانی ئێران ە 

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 29 Nisan 2026 04:42

PeyamaKurd - ١٢ فڕۆکەی سووتەمەنی بەری ئەمریکی گەیشتنە ئیسرائیل؛ ئایا ئامادەکاری بۆ لێدانی ئێران ە 

 

بەپێی داتاکانی چاودێری فڕین، ١٢ فڕۆکەی تری جۆری (KC-135)ی تایبەت بە سووتەمەنی بەری سەر بە هێزی ئاسمانی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی ئیلات لە باشووری ئیسرائیل نیشتنەوە و جێگیرکردنی ئەم ژمارە زۆرەی تانکەرە سووتەمەنییەکان نیشانەی ئامادەکاری بەرفراوانە بۆ ئەنجامدانی گەشتی ئاسمانی دوورمەودا.
هەندێک سەرچاوەی سەربازی ئەم جووڵانە وەک ئاماژەیەک بۆ نزیک بوونەوە لە "قۆناغی دووەمی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان" دژی ئامانجەکان لە ناو خاکی ئێران دەبینن، چوونکە بوونی ئەم فڕۆکانە ڕێگە بە فڕۆکە جەنگییەکان دەدات بۆ ماوەیەکی درێژ و لە مەودای زۆر دووردا لە ئاسمان بمێننەوە و ئەرکەکانیان جێ بەجێ بکەن.

Paylas: