TR KU SO
FB X
Cîhan

پریتی پێتێل : حکوومەتی تاران جارێکی دیکە ئاگربەستی پێشێل کرد

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 11 Temmuz 2026 06:31

PeyamaKurd - پریتی پێتێل : حکوومەتی تاران جارێکی دیکە ئاگربەستی پێشێل کرد

ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی پووشپەڕ پریتی پێتێل، نوێنەری پەرلەمانی بەریتانیا لەبارەی هێرشی ڕێژیمی تاران بۆ سەر ووڵاتانی ناوچەکە ڕایگەیاند: "حکوومەتی تێرۆریستی ئێران ئاگربەستی پێشێل كرد و بە شێوەی نایاسایی هێرشی کردە سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە گەرووی هورموز و بەحرەین و کووەیتی هاوپەیمانەکانمان".

پێتێل هەروەها ڕایگەیاند ئەمە زۆرترین هێرشەکانی ئێران بۆ سەر کەشتییەکانی گەرووی هورموز لە کۆتاییەکانی مانگی ئەیپریڵ هەتا ئێستا بووە.

ناوبراو ڕاشیگەیاند دەوڵەتی بەریتانیا هەموو هەوڵێکی خۆی بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییانی خۆی و هەموو ئەو کەسانەی لەو ناوچەیە لە مەترسی هێرشی مووشەکی ڕێژیمی ئێراندان، دەخاتە گەڕ".

Paylas: