Cîhan
پزشکیان : ناچارکردنی ئێران بە ملکەچ کردن خەیاڵێکی پووچە
PeyamaKurd - پزشکیان : ناچارکردنی ئێران بە ملکەچ کردن خەیاڵێکی پووچە
مەسعوود پزشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوی کردەوە، ئێران هەمیشە پابەندی بەڵێنەکانی بووە و هەموو رێگەیەکی گرتووەتەبەر بۆ ئەوەی رێگری لە هەڵگیرسانی جەنگ بکات.
پزشکیان جەختی کردەوە، "لەلای ئێمەوە هەموو دەرگاکان کراوەن"، بەڵام هۆشداریشیدا و ووتی : "هەوڵدان بۆ ناچارکردنی ئێران بە ملکەچ کردن لە رێگەی زۆرەملی و هەڕەشەوە، تەنها خەیاڵە.
لە درێژەی پەیامەکەی دا هاتووە، "رێزگرتن بەرانبەر لە دیپلۆماسی دا، بژاردەیەکی ژیرانەتر، سەلامەتتر و رێگری کردنە لە جەنگ."