پەیامی نوێی ئێران سەبارەت بە ڕێکەوتنی لەگەڵ ئێران
PeyamaKurd - پەیامی نوێی ئێران سەبارەت بە ڕێکەوتنی لەگەڵ ئێران
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ووڵاتەکەی نزیکە لە گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی باش لەگەڵ ئێران، هۆشداریش دەداتە تاران کە ئەگەر نەگەنە ئەو ڕێککەوتنە، ئەوا دووبارە پەنا بۆ بژاردەی سەربازی و وەزارەتی جەنگ دەبات.
ترامپ لە چاوپێکەوتنێک دا لەگەڵ کەناڵی "فۆکس نیووز" ئاماژەی بەوە کرد، چارەسەری دیپلۆماسی بەلاوە پەسەندە، چونکە واژووکردنی ڕێککەوتنەکە بە مانای کردنەوەی دەست بەجێی گەرووی هورموز دێت بەڕووی کەشتیوانی دا بەبێ سەپاندنی هیچ باجێکی پەڕینەوە. جەختیشی کردەوە، دەبێت بە هەموو شێوەیەک ڕێگری لە ئێران بکرێت کە ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.
سەرۆکی ئەمریکا ڕوونیشی کردەوە، ئەگەر گەرووی هورموز بکرێتەوە و دۆسیەی ئەتۆمی ئێران بەتەواوی چارەسەر بکرێت، ئەوا هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دەکشێنەوە.