چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبووەوە : ١٠٠ سەربازی عێراقی کوژراون و ئاسمانی ووڵات بۆ هێرش بەکارهاتووە
PeyamaKurd - چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبووەوە : ١٠٠ سەربازی عێراقی کوژراون و ئاسمانی ووڵات بۆ هێرش بەکارهاتووە
چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ تاوتوێ کردنی دوایین گۆڕانکارییە ئەمنی و سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە و هێرشەکانی سەر ئێران کۆبووەوە و کۆمەڵێک بڕیار و هەڵوێستی ڕاگەیاند:
• بەکارهێنانی ئاسمانی عێراق: چوارچێوەی هەماهەنگی بە تووندی بەکارهێنانی ئاسمانی عێراقی بۆ ئەنجامدانی هێرش دژی ووڵاتانی دراوسێ ڕەتکردەوە و جەختی لە پاراستنی سەروەری ووڵات کردەوە.
• زیانە گیانییەکان : ئاشکرایان کرد کە لە ئەنجامی هێرشەکان بۆ سەر هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی عێراق، زیاتر لە ١٠٠ سەرباز گیانیان لەدەست داوە (شەهید بوون).
• هێرشەکەی دهۆک: هێرشکردنە سەر ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شوێنەکانی تریان وەک نیشانەیەکی مەترسیدار و هەوڵی لایەنی دەرەکی بۆ تێکدانی سەقامگیری ناوبرد.
• پاراستنی نێردەکان : جەختکرایەوە لەسەر پاراستنی باڵیۆزخانە و نێردە دیپلۆماسییەکان و دامەزراوە هەستیارەکانی ووڵات.
• هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار: دەستخۆشییان لە جووڵەکانی ناو پەرلەمان کرد بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار و داوایان لە لایەنە سیاسییەکان کرد وادەی کۆتایی دانیشتنەکە بقۆزنەوە بۆ کۆتایی هێنان بە چەقبەستوویی سیاسی.