Cîhan
ڕاپۆرتێکی کوەیت ی : ڕابەری نوێی ئێران بە سەختی بریندارە و لە مۆسکۆ چارەسەر وەردەگرێت
PeyamaKurd - ڕاپۆرتێکی کوەیت ی : ڕابەری نوێی ئێران بە سەختی بریندارە و لە مۆسکۆ چارەسەر وەردەگرێت
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی کوەیت ی، ڕابەری نوێی ئێران لە هێرشەکەی مانگی ڕابردووی ئیسرائیل دا بە سەختی بریندار بووە. لەسەر پێشنیازی ڕاستەوخۆی ڤلادێمیر پووتین، ناوبراو بە فڕۆکەیەکی سەربازی ڕووسی گواستراوەتەوە نەخۆشخانەی سەرۆکایەتی لە مۆسکۆ بە مەبەستی ئەنجامدانی نەشتەرگەری و وەرگرتنی چارەسەر.
لە لایەکی دیکەوە، بەهۆی ناجێگیری باری تەندرووستییەوە، گومانێکی زۆر هەیە ئەو پەیامەی بەناویەوە بڵاوکرایەوە لەلایەن عەلی لاریجانی یەوە داڕێژرابێت. هاوکات، بێنیامین ناتانیاهوو بە ئاشکرا ڕایگەیاندووە کە زانیاری ووردیان لەسەر دۆخ و شوێنی مانەوەی هەیە.