Cîhan
ڕوونکردنەوەیەک لە مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ەوە
PeyamaKurd - ڕوونکردنەوەیەک لە مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ەوە
مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، دەنگۆیەک رەت دەکاتەوە کە گوایە پارتی گۆڕانکاری لە بەرپرسی لقەکان دەکات.
دەقی راگەYندراوەکە:
چەند ڕۆژێکە لە هەندێک میدیا و سۆشیال میدیا بابەتی دیراسەکردن بۆ گۆڕانکاری لە بەرپرسی لقەکانی پارتیمان کە گوایە لەلایەن مەکتەبی سیاسییەوە ئەنجام دەدرێت، بڵاودەکرێتەوە! ئەم بابەتە دورە لەڕاستی و، وا باشە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و سۆشیال میدیا بۆ هەواڵەکانیان پشت بە سەرچاوەی فەرمی و باوەڕپێکراو ببەستن بۆ ئەوەی متمانەی خۆیان لەلای بینەران و خوێنەران بپارێزن.
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان
٣٠ـی نیسانی ٢٠٢٦