Cîhan
ڕۆیته‌رز : هێزه‌كانی ئه‌مریكا دوو درۆنی ئێرانی‌یان له نزیك هورموز خسته‌خواره‌وه
PeyamaKurd - ڕۆیته‌رز : هێزه‌كانی ئه‌مریكا دوو درۆنی ئێرانی‌یان له نزیك هورموز خسته‌خواره‌وه
ئاژانسی ڕۆیته‌رز له زاری به‌رپرسێكی ئه‌مریكییه‌وه بڵاویكرده‌وه، هێزه‌كانی ئه‌مریكا دوو درۆنی ئێرانی‌یان له نزیك هورموز خسته‌خواره‌وه.
به‌رپرسێكی ئه‌مریكی، هه‌ینی، به ئاژانسی ڕۆیته‌رزی ڕاگه‌یاند، هێزه‌كانی ئه‌مریكا دوو درۆنیان خسته خواره‌وه كه له‌لایه‌ن ئێران ه‌وه هه‌ڵ درابوون، پێده‌چێت ئامانجیان ئه‌و كه‌شتییه بازرگانییانه بووبێت كه به گه‌رووی هورموزدا تێپه‌ڕیون.
به‌رپرسه ئه‌مریكییه‌كه كه نه‌یویستووە ناوی ئاشكرا بكرێت، وتوویه‌تی، هاتووچۆی كه‌شتییه‌كان له گه‌روو هورموز به‌رده‌وامه.