TR KU SO
FB X
Cîhan

ڕێكخراوی جیھانی بەرەنگاربوونەوەی ئەشكەنجە : ئێران لە ڕووی ئەشکەنجەوە لە لووتکەی مەترسیدارترین ووڵاتانی جیهان دایە

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 28 Haziran 2026 05:40

PeyamaKurd - ڕێكخراوی جیھانی بەرەنگاربوونەوەی ئەشكەنجە : ئێران لە ڕووی ئەشکەنجەوە لە لووتکەی مەترسیدارترین ووڵاتانی جیهان دایە

ڕێکخراوی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی ئەشکەنجە، ئێرانی وەک یەکێک لە خراپترین و مەترسیدارترین ووڵاتانی جیهان لە ڕووی ئەشکەنجەوە دەستنیشان کرد و جەختی کردەوە لە ئێران دا ئەشکەنجە نەک حاڵەتێکی ناوازە بەڵکوو خودی سیستمەکەیە و ئامرازێک بۆ حوکمڕانییە.

ئەم ڕێکخراوە کە بۆ ئەم هەڵسەنگاندنە پشتی بە حەوت تەوەری سەرەکی بەستووە لە ڕاپۆرتەکەیدا نووسیویەتی؛ ئێران لە شەش تەوەری سەرەکی (بەڵێنی سیاسی، تووندوتیژی پۆلیس، پارێزراوبوونی تاوانباران، مافی قوربانییان، مافی داکۆکی کردن لە مافەکانی مرۆڤ و پاراستنی گشتی) لە قەیرانئاویترین ئاستی گونجاودایە و لە بواری دۆخی گرتووخانەکانیش دا لە ئاستی "مەترسیدار"دا جێگیر کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، پەرەسەندنی سەرکوتکارییەکان لە دوای پێکدادانە سەربازییەکانی ساڵی ڕابردوو، مەترسی دەست بەسەرکردنی هەڕەمەکی و ئەشکەنجەی بەشێوەیەکی بەرچاو زیاتر کردووە.

Paylas: