Cîhan
ڕێژیمی ئێران خۆپێشاندەرێكی دیكەی ناڕازی لە سێدارە دا
PeyamaKurd - ڕێژیمی ئێران خۆپێشاندەرێكی دیكەی ناڕازی لە سێدارە دا
دەسەڵاتی دادوەری كۆماری ئیسلامی سزای لە سێدارەدانی عیرفان كیانی، یەكێك لە دەست بەسەركراوانی خۆپێشاندانەكانی شاری ئیسفەھانی جێ بەجێ كرد.
ئەمە دووەم سزای لە سێدارە دانە لە ماوەی ھەفتەیەكدا كە بەرامبەر بەشداربووانی ناڕەزایەتییەكان جێ بەجێ بكرێت.
تاران لەگەڵ زیادبوونی گرژییە ناوچەیی یەكان و ھێرشەكانی ئەمریكا و ئیسڕائیل، پڕۆسەی لە سێدارەدانی زیندانییانی سیاسی خێرا كردووە .
كیانی بە تۆمەتی تێكدانی موڵكی گشتی و ھێرش كردنە سەر ھێزە ئەمنییەكان سزا دراوە.