TR KU SO
FB X
Cîhan

ژەنەڕاڵی خانەنشین کراوی ئەمریکا : چیتر کات بەفیڕۆ مەدەن و "کارەکە لە ناوخۆی ئێران دا تەواو بکەن

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 12 Haziran 2026 04:01

PeyamaKurd - ژەنەڕاڵی خانەنشین کراوی ئەمریکا : چیتر کات بەفیڕۆ مەدەن و "کارەکە لە ناوخۆی ئێران دا تەواو بکەن

کیت کلوگ، ژەنەڕاڵی خانەنشین کراوی ئەمریکا دوای هێرشی سەربازی ئەمریكا لە بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممەدا، داوای لە دەسەڵاتدارانی واشینتۆن کرد کە چیتر کات بەفیڕۆ نەدەن و "کارەکە لە ناوخۆی ئێران دا تەواو بکەن".

کلوگ لە چاوپێکەوتنێک دا لەگەڵ کاناڵی "فاکس نیووز"، هۆشداری دا لە درێژەکێشانی ئەم شەڕە و ڕایگەیاند کە پێویستە ئەمریکا هێزێکی سەربازی گەورە و بەربڵاو بۆ کۆتایی هێنان بەم تەنگژەیە بەکار بهێنێت.

ناوبراو ووتی : "من گەیشتوومەتە ئەو بڕوایەی کە دەبێت پێیان بڵێین: کارمان لەگەڵتان کۆتایی پێهات؛ ئێمە دێینە ژوورەوە و کارەکە تەواو دەکەین."

کلوگ جەختی لەوەش کردەوە کە شەڕی درێژخایەن شێوازی ئەمریکا نییە و پێویستە هاوشێوەی شەڕی جیهانی یەکەم و دووەم، توانای دوژمن بۆ بەردەوامبوون لە شەڕ بە تەواوی "لەناو ببردرێت" تا ناچار بن بگەڕێنەوە سەر مێزی دانووستان.
 

Paylas: