TR KU SO
FB X
Cîhan

ڤەنس : ئێران ڕەزامەندی دەربڕیوە پشکنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی بانگهێشت بکات بۆ پشکنین

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 23 Haziran 2026 06:54

PeyamaKurd - ڤەنس : ئێران ڕەزامەندی دەربڕیوە پشکنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی بانگهێشت بکات بۆ پشکنین

جەی دی ڤەنس ڕۆژی دووشەممە پێش ئەوەی شوێنی ووتوووێژەکان لەگەڵ ئێران لە سویسرا بەجێ بهێڵێت بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند "دانووستانە تەکنیکییەکان لەگەڵ ئێران چەند هەفتەیەک دەخاێنێت تا دەگەینە ڕێککەوتنی کۆتایی، ئێمەش بناغەیەکی زۆر باشمان بۆ ڕێککەوتنێکی کۆتایی داناوە، بەڵام کارێکی زۆر ماوەتەوە."

ڤەنس بە ئاماژە بەوەی کە ئێران ڕازی بووە بە بانگهێشت کردنی پشکنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی بۆ ئەو ووڵاتە، وتی پێدەچێت ئەم هەفتەیە یان تەنانەت ئەمڕۆش ڕووبدات.

جێگری سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کرد ئەمریکا "پێشکەوتنی زۆری" لە دانوستانە ئەتۆمییەکان دا بەدەست هێناوە و چوارچێوەیەکی بۆ گفتوگۆی تەکنیکی زیاتر داناوە.

ووتیشی لە ڕۆژان و هەفتەکانی داهاتوودا تیمەکانی ئەمریکا لە دانووستانە تەکنیکییەکان لەگەڵ نوێنەرانی کۆماری ئیسلامی، قەتەر و پاکستان لە شاری بێرگنستۆک لە سویسرا لە ژێر چاودێری دا، بەردەوام دەبن.

ڤەنس ئاماژەی بەوەشکرد گفتوگۆ ئەتۆمی و ئابوورییەکان بەردەوام دەبن، هاوکات هەوڵەکان بۆ لابردنی مین لە تەنگەی هورموز و دڵنیابوون لە دەست پێکردنەوەی هاتووچۆی کەشتیوانی بەردەوامن.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانی دا، ڤەنس جەختی لەوە کردەوە کە دانووستانەکان لەگەڵ ئێران لە سویسرا "پێشکەوتنی زۆر باش"ی بەخۆیەوە بینیوە و بە ئاماژەدان بە ئازادکردنی سەروەت و سامانی بەستووی تاران، ووتی "ئێمە دەمانەوێت پرۆسەیەک درووست بکەین کە دڵنیابین لەوەی ئەو سەروەت و سامانانە دەگاتە دەستی ئێرانییەکان، نەک ئەوەی بۆ تیرۆر بەکاربهێنرێت.
 

Paylas: