TR KU SO
FB X
Cîhan

ڤەنس : ئەگەر ئێران هەوڵی داخستنی هورموز بداتەوە بە خراپی لێی دەدەین

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 10 Temmuz 2026 03:34

PeyamaKurd - ڤەنس : ئەگەر ئێران هەوڵی داخستنی هورموز بداتەوە بە خراپی لێی دەدەین

جەی دی ڤەنس جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە شاری میلواکی لە ویلایەتی ویسکانسن ووتارێكی پێشکەش کرد.

جێگری سەرۆکی ئەمریکا دەربارەی ئێران ووتی، ''ووردەکاری پلانەکانی سەرۆک بۆ ئەمشەو ئاشکرا ناکەم، بەڵام ئەم بابەتە هەر وەک سەرۆک وتوویەتی سادەیە؛ گەرووی هورموز دەبێت کراوە بێت، نەوت و گاز دەبێت بگاتە دەست خەڵکی ئەمریکا. هەر ئەوەش هۆکاری دابەزینی نرخی سووتەمەنییە. چوونکە سەرۆک وتوویەتی دەماری هاتووچۆی نەوت و گاز دەبێت کراوە بێت.''

لە درێژەی قسەکانیدا ووتی، ''ئێرانییەکان دەبێت ئەو ڕاستییە باش بزانن: ئەگەر گەرووەکە دابخەن، سوپای ئەمریکا ووڵامی دەبێت. ئەوە ڕێککەوتنەکەی نێوانمانە. ئەگەر پێوەی پابەند نەبن، هەمان شتی کە شەوی ڕابردوو ڕووی دا هەموو شەوێک دووبارە دەبێتەوە.''

ئاماژەی بۆ ئەوە کرد ئێرانییەکان "بۆ ماوەی هەفتەیەک بە ئارامی هەڵسوکەوتیان کرد،" بەڵام دووبارە دەستیان بە تەقەکردن لە کەشتییەکان کردووەتەوە. "ئەنجامی کارەکەشیان ڕوونە کە سوپای ئەمریکا ووڵامی دەبێت."

Paylas: